کوژران و بریندار بوونی سی کۆڵبەر لە سەلاسی باوەجانی و ماکۆ

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سێ کۆڵبەری کورد لە سنورەکانی ئورمیە و کرماشان بە تەقەی ڕاستەخۆیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

٦ خەرمانان ٢٧١٨، ١٢:١٨

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سێ کۆڵبەری کورد لە سنورەکانی ئورمیە و کرماشان بە تەقەی ڕاستەخۆیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی سێشەممە (٦ی خەرمانانی ٢٧١٨/ ٢٨ی ئاگۆستی ٢٠١٨) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شێخ سڵەی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە دوو کۆڵبەری کورد کردووە کە هەردووکیان بە تووندی بریندار کراون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە ئەرکان کاکەیی و بەختیار مورادپوورڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بە تووندی بریندار کراون و بۆ ناوندە دەرمانیەکانی جوانرۆ گوازراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە، ٥ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی خەڵکی ماکۆ بە ناوی عوسمان قەدیمی لە نزیک ئاوایی سەنگەر، هاوسنوور لەگەڵ تورکیە، بە تووندی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە بە هۆی قووڵی برینەکانی گوازراوەتەوە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری تەورێز.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندەکانی هەنگاو، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو لانیکەم ٨ کۆڵبەری کورد کوژراو و بریندار کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە