هەشت کەسی دیکە لە مەریوان دەستبەسەر کراون

هەنگاو: هەشت هاووڵاتیی دیکە لە مەریوان دەستبەسەر کراون کە ٦ کەسیان ئازاد بوون.

١٣ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٣:٠٧

 

هەنگاو: هەشت هاووڵاتیی دیکە لە مەریوان دەستبەسەر کراون کە ٦ کەسیان ئازاد بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٨ی نۆڤەمبری ٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات مەریوان سێ برایان بە ناوەکانی ”فەرزاد فەتاحی“، ”سالار فەتاحی“ و ”نەوزاد فەتاحی“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی سەرماوەز، فەرزاد و ساڵار دوای دوو حەفتە بە دانانی بارمتە ئازاد کراون، بەڵام نەوزاد هیشتا دەستبەسەرە.

هەروەها، دووبرای خەڵکی گوندی ”بەردە سپی“ سەر بە ناوچەی کۆماسی مەریوان بە ناوەکانی ”هێمن کەرەمی“ و دانا کەرەمی“ دەستبەسەر کراون کە پاش چەند ڕۆژ ئەوانیش بە دانانی بارمتە ئازاد بوون.

لەلایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی چاوگ بە ناوی ”ئیدریس کۆنەپۆشی“ دەستبەسەر بووە و دوای چەند ڕۆژ بە بارمتە ئازاد کراوە.

سیروان ئەمینی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی مەریوانە کە لە خۆپێشاندانەکان دەستبەسەر و ڕۆژانی ڕابردوو ئازاد بووە.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی دیکەش بە ناوی ”ئارمان شاکری“ دەستبەسەر کراوە کە هێشتا چارەنووسی نادیارە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ٤٠ کەس لە دەستبەسەر کراوانی مەریوان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە