هەژاری و بێکاری هۆکاری ٤٢٪ی خۆکوشتنەکانی کوردستانە

هەنگاو: لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناو

١١ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٤:٣١

 

هەنگاو: لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و هۆکاری نزیک بە نیوەی ئەو خۆکوشتنانەش هەژاری و بێکاری بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی سالی ٢٧١٨ی کوردی (بەهار و هاوین)، لانیکەم ١٠٦ هاووڵاتیی کورد لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٥٦ کەسیان ژن و ٥٠ کەسیان پیاو بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ٢٩ حاڵەت لە خۆکوشتنی پیاوان و ١٦ حاڵەتی خۆکوشتنی ژنان  کە سەرجەم دەکاتە ٤٥ حاڵەت واتە ٤٢.٥٪ی کۆی خۆکوشتنەکان، بەهۆی هەژاری و بێکاری بووە.

لەپارێزگاکانی ئیلام و ئورمیە زیاترین ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و لە کرماشان و سنەش ڕێژەی خۆکوشتنی پیاوان زیاتر بووە.

دوای هەژاری و بێکاری کێشەی خێزانی هۆکاری زۆرترین خۆکوشتنەکان لە ماوەی شەش مانگی ڕابردووی کوردستان بووە.

زیاترین ڕیژەی خۆکوشتنەکان لە ڕێگای خۆهەڵواسین بووە و دوای ئەوەش خواردنی حەب و خۆسووتاندن لە پلەی دووهەم و سێهەم جێیان گرتووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە