هەڵمەت عەبدوڵڵاهی پاش سی ساڵ بە بارمتەی زۆر مرەخەسی پێدرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کە لە بەندیخانەی میاندواو ڕاگیراوە، دوای سێ ساڵ مرەخەسی پیدرا.

١٣ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٣:٣٧

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کە لە بەندیخانەی میاندواو ڕاگیراوە، دوای سێ ساڵ مرەخەسی پیدرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، هەڵمەت عەبدوڵڵاهی بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی میاندواو ڕاگیراوە پاش سێ ساڵ بەندکران بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

هەڵمەت عەبدوڵڵاهی پاییزی ٢٧١٥ (٢٠١٥ی زایینی) لەگەڵ پێنج کەسی دیکەی خەڵکی میاندواو بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی هاشم زەینالی دەستبەسەر کرابوون.

هاوینی ساڵی دواتر هەر یەک لە هەلمەت عەبدوڵڵاهی، میلاد عەبدی، سەعید سیاهی، سلیمان کوری و مستەفا تاهیر زادە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا و کەماڵ ئەحمەد نژادیش حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.

حوکمی سێدارەی کەماڵ ئەحمەدنژاد ڕۆژی  دووشەممە ( ١٩ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٠ی سیپتامبری ٢٠١٨) لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە