کەماڵ ئەحمەدنژاد بەندکراوی سیاسی کورد لەسێدارە درا / لەیەک حەفتەدا ٦ چالاکی سیاسی کورد لەسێدارە دراون

هەنگاو: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەزگای دادوەریی ئێران لە گرتووخانەی شاری "میاندواو"ی سەر بە پارێزگای ئورمیە، کەماڵ ئەحمەدنژاد، بەندکراوی

١٩ خەرمانان ٢٧١٨، ١١:٠٨

 

هەنگاو: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەزگای دادوەریی ئێران لە گرتووخانەی شاری "میاندواو"ی سەر بە پارێزگای ئورمیە، کەماڵ ئەحمەدنژاد، بەندکراوی سیاسیی کوردی دوای چوار ساڵ بەندکران، لەسێدارە دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ب، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ( ١٩ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٠ی سیپتامبری ٢٠١٨)، دەزگای دادوەریی ئێران کەماڵ ئەحمەدنژاد، بەندکراوی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی شاری میاندوار بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە حزبی دیموکراتی کوردستان" لەسێدارە داوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە هەنگاو گەیشتوون، جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە سیاسییەی کورد بەبێ ئاگاداریی بنەماڵە کەسوکاری بووە.

کەماڵ ئەحمەدنژاد، خەڵکی گوندی "گامێشگۆلی"ی میاندواو بووە کە پاییزی ساڵی ٢٠١٤ هاوڕێ لەگەڵ پێنج کەسی دیکە بەناوەکانی "میلاد عەبدی، سەعید سیاهی، سەلێمان کری، مستەفا تاهیرزادە و هەڵمت عەبدوڵاهی" بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران بەناوی "هاشم زەینالی" دەستگیر کراون.

هاوینی ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارە بۆ کەماڵ ئەحمەدنژاد بڕایەوە و پێنج کەسەکەی دیکەش هەرکام بە 15 ساڵ بەندکران حوکم دراون.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو)، لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە چوار بەندکراوی سیاسیی کورد و دوو پێشمەرگەی (حدکا) لەسێدارە دراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە