وردەکاری زیاتر لە سەر کوژرانی ژنێکی گەنج لەلایەن مێردەکەیەوە لە داڵاهۆ

هەنگاو: رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، وردەکاری زیاتر لە سەر دۆسیەی کوژرانی ژنێکی گەنج لە شاری داڵاهۆی سەر بە پارێزگای کرماشان، بڵاو دەکاتەوە.

٢٤ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٦:٤٦

 

هەنگاو: رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، وردەکاری زیاتر لە سەر دۆسیەی کوژرانی ژنێکی گەنج لە شاری داڵاهۆی سەر بە پارێزگای کرماشان، بڵاو دەکاتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەز (١٣ی دێسامبری ٢٠٢٠) محەمەدڕەزا ئامۆیی، جێگری فەرهەنگی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، ژنێکی لاو لە شارۆچکەی گاوارەی شاری داڵاهۆ بە هۆی مشت و لێدانی مێردەکەیەوە کوژراوە.

دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو، دەرکەوت ناسنامەی ئەم ژنە “مریەم جەعفەری” تەمەن ٢٥ ساڵە کە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراوە.

ئەوم ژن و مێردە کە لە رێستورانتێک سەرقاڵی کار بوون دوای شەر و دەمەقاڵە، مێردەکەی کە تەمەنی ٣٠ ساڵە، بە مشت و پێ لەقە هێرش دەکاتە سەر ژنەکەی و هەر بەو هۆیەش گیانی لە دەست داوە.

لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوو، ڕاگەیەندرابوو کە مریەم بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی و بەرکەوتنی سەری لەگەڵ دیوار، گیانی لەدەست داوە. بەڵام هەڵسووکەوتی مێردەکەی بنەماڵەی مریەم دەخاتە گومانەوە لە کۆتاییدا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هاوژینی ئەم ژنە دەستبەسەر و دان بە کوژرانی ژنەکەیدا دەنێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە