وریا فەرەجی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: وریا فەرەجی بەندکراوی مەریوانی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٢٥ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٣:٠٠

 

هەنگاو: وریا فەرەجی بەندکراوی مەریوانی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو  بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٥ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٦ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، وریا فەرەجی، بەندکراوی سیاسی کورد کە مانگێک پێش دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ١٢٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

ناوبراو لە ماوەی ٣٤ ڕۆژی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی مەریوان و سنە ڕاگیرابوو.

وریا فەرەجی ڕۆژی چوارشەممە (٢٠ی پووشپەڕی ٢٠٧١٨ / ١١ی ژوئیەی ٢٠١٨) هاوڕێ لەگەڵ هۆشیار کەسرایی کە هەردوویان خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە مەریوانن، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی هۆشیار نادیارە و نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە