ئومید شاموحەمەدی گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی سپای سنە

هەنگاو: ئومید شامحەمەدی مامۆستای قوتابخانە کە حەفتەی ڕابردوو لە دیواندەرە دەستبەسەر کرابوو، بۆ دەستبەسەرگەی سپای پاسداران لە شاری سنە گوازراوەتەوە.

٢٧ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٥:٠٨

 

هەنگاو: ئومید شامحەمەدی مامۆستای قوتابخانە کە حەفتەی ڕابردوو لە دیواندەرە دەستبەسەر کرابوو، بۆ دەستبەسەرگەی سپای پاسداران لە شاری سنە گوازراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە وتەی یەکێک لە نزیکانی شامحەمەدی، ئومید شامحەمەدی ڕۆژی سێشەممە و ڕۆژێک دوای دەستبەسەر کرانی گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی سپای پاسداران لە شاری سنە و ئێستا لەوێ ڕاگیراوە.

ئومید شامحەمەدی ڕۆژی دووشەممە (٢١ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) لەلایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مامۆستا کوردە بە تۆمەتی هاندانی مامۆستایان بە مەبەستی بەشداری کردن لە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی ئێران دەستبەسەر کراوە.

دوای شەپۆلی دووهەمی مانگرتنی مامۆستایان لە شارەکانی ئێران و کوردستان، چەندین مامۆستای کورد لە شارەکانی مەریوان، سنە و سەقز بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەنجام دراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە