وەلی نەسری بە مەرج ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەر کە کە لە زستانی ڕابردووە لە بەندیخانەی سنە ڕاگیرابوو، بە مەرج ئازاد کرا.

١٠ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١١:١٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەر کە کە لە زستانی ڕابردووە لە بەندیخانەی سنە ڕاگیرابوو، بە مەرج ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٣٠ سێپتامبری ٢٠٢٠)، وەلی نەسری تەمەن ٥٧ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەری سنە بە دوای تێپەڕاندنی ٧ مانگ لە ماوەی بەندکرانەکەی، بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

وەلی نەسری ڕۆژی سێشەممەی ٢٨ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ (١٩ی مارسی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و پاش ١٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار ڕۆژی دووشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢ی سێپتامبری ٢٠١٩) لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆرشی شاری سنەوە بە سەرۆکایەتی  دادوەر سەعیدی حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای شۆرشی سنە وەلی نەسری بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان بە ٥ ساڵ و بە تۆمەتی هەوڵ دان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ١ ساڵ بەندکرا حوکم داوە. لە دادگای پێداچوونەوەدا ناوبراو لە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بێبەری کرا و حوکمەکەی بۆ یەک ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

وەلی نەسری کۆتایی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ناساندبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە