وەلی نەسری بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەر کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە

٢٨ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٠٩:٤٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەر کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەفتەی ڕابردوو، وەلی نەسری تەمەن ٥٦ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەری سنە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی یەک ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەنیی شاری سنە کراوە.

وەلی نەسری ڕۆژی سێشەممەی ٢٨ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ (١٩ی مارسی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و پاش ١٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار ڕۆژی دووشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢ی سێپتامبری ٢٠١٩) لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆرشی شاری سنەوە بە سەرۆکایەتی  دادوەر سەعیدی حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای شۆرشی سنە وەلی نەسری بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان بە ٥ ساڵ و بە تۆمەتی هەوڵ دان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ١ ساڵ بەندکرا حوکم داوە. لە دادگای پێداچوونەوەدا ناوبراو لە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بێبەری کرا و حوکمەکەی بۆ یەک ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە