پارێزەرێکی کورد حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: پارێزەرێکی کوردی خەڵکی سەقز لە لایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

١٩ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٢:٠٩

 

هەنگاو: پارێزەرێکی کوردی خەڵکی سەقز لە لایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئارەش کەیخوسرەوەی پارێزەری خەڵکی سەقز لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەڵەواتی حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

ناوبراو بە تۆمەتی کۆبوونەوەی نایاسایی بە ٥ ساڵ و بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت بە یەک ساڵ بەندکران حوکم دراوە کە بە پێی یاساکانی ئێران دەبێ زۆرترینەکەیان جێبەجێ بکرێت.

ئارەش کەیخوسرەوەی و قاسم شوعلە سەعدی دو پارێزەی دادگوستەری، ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٨ی ئاگۆستی ٢٠١٨)  لەبەر دەم بینای پارلمان لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەشداریان کرد کە دواتر بە تۆمەتی هەوڵدان ئاسایشی نەتەوەیی دەستبەسەر کران.

 ئارەش کەیخوسرەوی، کوری ڕەشید خان کەیخوسرەوی، لە دایک بووی شاری سەقز لە پارێزگای سنەیە، کە ئێستا لە بەندیخانەی فشافویە ڕاگیراوە و دادگا ئیزنی نەداوە کە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە