په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنه‌کان له‌ کوردستان

هه‌نگاو: پاش دوو ڕۆژ لە مانگرتنی شارەکانی بانە و جوانڕۆ، ئەمڕۆ بۆ ڕۆژسی سێەم، کاسبکار و دووکاندارانی شارەکانی سەقز و مەریوانیش تێکەڵ بەو .

٢٨ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١١:١٦


هه‌نگاو: پاش دوو ڕۆژ لە مانگرتنی شارەکانی بانە و جوانڕۆ، ئەمڕۆ بۆ ڕۆژسی سێەم، کاسبکار و دووکاندارانی شارەکانی سەقز و مەریوانیش تێکەڵ بەو مانگرتنە بوون و دووکان و بازاریان داخستووە.

به‌ پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به‌ ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ''هه‌نگاو''، بۆ جارێکی دیکە ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ (٢٨ی خاکه‌لێوه‌ی ٢٧١٨\ ١٧ی ئاوریلی ٢٠١٨)، خەڵکی چەند شاری کوردستان لە بەرانبەر دۆخی شپرزەی ئابووری و داخرانی سنوورەکاندا، دووکان و بازارەکانیان داخست.

بەپێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که‌ گه‌یشتوون، کاسبکار و دووکاندارانی شارەکانی بانە و جوانڕۆ، سەقز و مەریوان ئەمڕۆ سێیەمین ڕۆژ، لە بەرانبەر داخرانی سنوورە کۆڵبەرییەکدا مانگرتنیان ڕاگەیاند و دووکان و بازارەکانیان داخستووە.

بەپێی وێنە و گرتە ڤیدیییەکان کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، جەماوەر و کاسبکار و کۆڵبەرانی ئەو شارانە لە هەڵوێستێکی "هێمایی"دا بە ڕاخستنی "سفرەی بەتاڵ" لەسەر شەقام و لەناو بازارەکان، دەنگی ناڕەزایی خۆیان لە بەرانبەر داخرانی خاڵە سنوورییەکان دەربڕیوە.

ناوه‌نده‌ عوکمه‌تییه‌کان نه‌ک هه‌ر وڵامی ناڕازیانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ به‌ڵکوو جێگری سیاسی فه‌رمانداری بانه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ده‌ستی ده‌ره‌کی خه‌ڵک هان ده‌دات بۆ مارگرتن .

 بەپێی زانیارییەکان، داخستنی دووکان بازار لەلایەن کاسبکاران و خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و بانە، مەریوان و سەقز، لە ئەنجامی ئەو دۆخە دژوارە ئابوورییەیە کە ئێران بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و ئەمەش بۆ داخستنی سنوورە کۆڵبەرییەکانی شارە سنوورەکان دەگەڕێتەوە کە سەرچاوەی بژیو و داهاتی بەشێک لە خەڵک و دابینکەری کەلوپەلی ئەو بازار و دووکانانەیە کە بەم بۆنەوە هەزاران کەس بێکار  بوون.

ژیانی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت شارە سنوورییەکانی وەک مەریوان، سەقز، بانە و جوانڕۆ، پیرانشار، شنۆ بەستراوەتەوە بە جووڵەی بازاڕە سنوورییەکان و حکوومەتی ئێرانیش لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردووەوە بە ئامانجی گوشاری زیاتر لەسەر خەڵکی ئەم سنوورانەی داخستووە؛ ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی بەردەوامی خەڵک و بە هەزاران کاسبکار و کرێکار و کۆڵبەر و دووکاندار بێکار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە