پچڕانی تەلەفۆنی بەندی لاوانی بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی قەرزدار بوون بە تەلەفۆنخانەی شار

هەنگاو: تەلەفۆنەکانی بەندی لاوانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ماوەی چەند ڕۆژە پچڕاوە و زیاتر لە ٢٥٠ بەندکراوی ئەم بەند

١٦ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٢:١٧

 

هەنگاو: تەلەفۆنەکانی بەندی لاوانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ماوەی چەند ڕۆژە پچڕاوە و زیاتر لە ٢٥٠ بەندکراوی ئەم بەندە تەنیا لە یەک تەلەفۆن کەڵک وەردەگرن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ماوەی حەفتەیەکە، تەلەفۆنەکانی بەندی لاوانی بەندیخانەی ئورمیە پچڕاون و بەرپرسانی بەندیخانەش لە جێی چارەسەر کردنی کێشەکە، سووکایەتییان بە بنەماڵەی بەندکراوەکان کردووە.

بە گوتەی ئەندامێکی بنەماڵەی یەکێک لە بەندکراوەکان، لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەمە بیستەمین جارە کە تەلەفۆنەکانی بەندی لاوان دەپچڕێن و بەرپرسانی بەندیخانەش دەڵێن کێشەکە لەوانەوە نییە و خەتای تەلەفۆنخانەی ئورمیەیە.

ئەم سەرچاوەیە بە گوێرەی لێدوانی بەندکراوانی بەندی لاوان وتیشی: پچڕانی تەلەفۆنەکانی بەندی لاوان بە هۆی قەرزدار بوونی بەندیخانە بە تەلەفۆنخانەی ئورمیەیە و ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ بەندکراوی ئەم بەندە تەنیا یەک تەلەفۆنیان بۆ پەیوەندیگرتن لەبەر دەستە.

باوکی یەکێکی دیکە لە بەندکراوانی بەندی لاوان بە هەنگاوی ڕاگەیاند: کاتێک بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی مناڵەکانمان سەردانی بەندیخانەی ئورمیەمان کرد و گلەییمان لە نەبوونی تەلەفۆن کرد، بەرپرسانی بەندیخانە سووکایەتییان پێ کردین و وتیان پارەمان نییە و کام ڕێگە سەختە بیگرن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە