پیاوێکی خەڵکی سەحنە خوشک و برا و خوشکەزاکەی خۆی دایە بەر دەسڕێژی گوللە

هەنگاو: پیاویکی خەڵکی سەحنە بە هۆی کێشەی خێزانی و کێشە لەسەر میرات، خوشک و برا و خوشکەزایەکی بچووکی خۆی داوەتە بەر دەستڕێژی گولل

١٩ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٣:٠٤

 

هەنگاو: پیاویکی خەڵکی سەحنە بە هۆی کێشەی خێزانی و کێشە لەسەر میرات، خوشک و برا و خوشکەزایەکی بچووکی خۆی داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا خوشک و براکەی کوژراون و خوشکەزاکەیشی بریندار بووە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٨ی پووشپەری ٢٧٢١ (٩ی جولای ٢٠٢١)، پیاویکی خەڵکی شاری سەحنە بە ناوی "کیانووش عەزیزی" تەمەن ٤٨ ساڵ لە گەڕەکی سی مەتری ئەو شارە چووتە سەر ماڵی باوکی و خوشکێکی خۆی بە ناوی "فریشتە عەزیزی" تەمەن ٣٥ ساڵ و برایەکی بە ناوی "میلاد عەزیزی" تەمەن ٣٠ ساڵی داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتوویانی.

هەروەها. منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵانی فریشتەش بە هۆی ئەو دەستڕێژەە سەری بە سەختی بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کیانووش بە هۆی کێشە لە سەر میرات خوشک و براکەی خۆی کوشتووە و ئەمڕۆ شەممە ١٩ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە