پێنج چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراو بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە

هەنگاو: پێنج چالاکی مەزهەبی کورد کە مانگی پیشوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی بۆکان، پیرانشار و شنۆ دەستبەسە

٢٤ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٢٢:٠٦

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: پێنج چالاکی مەزهەبی کورد کە مانگی پیشوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی بۆکان، پیرانشار و شنۆ دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج چالاکی مەزهەبی کورد بە ناوەکانی “موسا بڕوسا”، “تەها کەریمی” سابیر موهتەدی” خەڵکی بۆکان و هەر یەک “عەبدولەتیف مەحموودی دەلی” خەڵکی شنۆ و “ناسیح سورخابی” خەڵکی پیرانشار دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراونەتەوە.

موسا بڕوسان، تەها کەریمی و سابیر موهتەدی ڕۆژی دووشممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (١٥ی فێوریەی ٢٠٢١) و عەبدولەتیف مەحموودی دەلی و ناسیح سورخابی ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشممە (٢٧ی فیوریە) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازرابوونەوە.

ئەم پێنج هاووڵاتییە کورد لەکاتی دەستبەسەر کردن لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان خراوەتە پاڵیان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە