پێنج کەس لە بەڕێوەبەرانی سیمیناری ئەدەبی ”خوێندەوان“ لە ئیلام دەستبەسەر کران

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بەڕێوەبەرانی سیمیناری ئەدەنی ”خوێندەوان“ و دەستبەسەریانیان کردووە.

١٦ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٠٠:٥٠

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بەڕێوەبەرانی سیمیناری ئەدەنی ”خوێندەوان“  و دەستبەسەریانیان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، شەوی پێنج شەممە (١٤ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٥ی ژانویەی ٢٠١٨)، هێزەکانی پاراستنی زانیاری سەر بە سوپای پاسداران هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی چەند کەس لە بەڕێوەبەرانی سیمیناری ئەدەبی ”خوێندەوان“ لە ئیلام و دەستبەسەریانیان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هەر یەک لە “مستەفا باقری ئاشنا” خەڵکی ئەسەدئاوای هەمەدان، “سەید ئەردەشیر موسەوی” خەڵکی کرماشان، “مێهدی ئازادبەخت” خەڵکی کوهدەشتی لوڕستان، “بیژەن هێمەتی” خەڵکی کرماشان و “شەهریار تەهماسبی” خەڵکی کرماشان کە هەموویان لە بەڕێوەبەرانی سیمیناری “خوێندەوان” بوون و دەستبەسەریانیان کردووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە ئەو هێزانە بە بێ هەبوونی مۆڵەتی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ئەو ماڵانە و دەستیا کردووە و بە پشکنین و زەوت کردنی کەرەسەتەی تاکەکەسی ئەو کەسانە وەکوو مۆبایل و لەبتاب و… و دواتر خۆیانیان دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیاریانیان گوازتەوەتەوە.

ژاکان باران شاعیری ئیلامی کە بەڕیەوەبری سەرەکی سیمینارەکە بووە بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئینستاگرامی خۆی ڕایگەیاندووە کە ئەگەری زۆری هەیە خۆمیش بە زووی دەستبەسەر بکرێم وتوویشە کە ناوی ٤٥٠ کەس لە ئەو کەسانەی کە بانگهێشت کراون لەگەڵ ڕەقەمی تەلەفوونەکانیان لەبەر ئەمنیەتی خۆیان سووتێندراوە هەتا نەکەوێتە دەستی هێزە ئیتلاعاتییەکان.

ناوبراو لە درێژەی ئەو پۆستەدا نووسیویە کە ئەو هەمووە هەستیاربوون بە نیسبەت بەڕێوەچوونی سیمیناری زمانناسی کە مۆڵەتی یاساییشی هەبووە دەری دەخات کە حکومەت بە نیستبەت نزیکی زمانی دانیشتوانی زاگرۆس ترسی هەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە