پەردیس ڕەبیعی چالاکی خوێندکاری و چالاکی بواری مافی ژنان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مافەکانی ژنان کە لە بواری ئەو قەتڵانەی کە بە پاساوی نامووس ئەنجام دەدرێن چالاکی دەکات، لەلایەن هێزە ئەمنییە

٢١ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٥:٢١

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مافەکانی ژنان کە لە بواری ئەو قەتڵانەی کە بە پاساوی نامووس ئەنجام دەدرێن چالاکی دەکات، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری یەزد دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (١١ی مارسی ٢٠٢٢)، پەردیس ڕەبیعی تەمەن ٢٣ ساڵ و خوێندکاری زیندەوەرزانی زانکۆی خاڕەزمی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری یەزد دەستبەسەر کران.

پەردیس ڕەبیعی چالاکی کورد و دانیشتووی شاری یەزد کە لە بواری مافەکانی ژنان چالاکی دەکات سەرقاڵی کۆکردنەوەی ناوی ئەو ژنانە بوو کە لە ئێراندا بوونەتە قوربانی نەریت، شەریعەت و نامووس.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی پەردیس ڕەبیعی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە. چالاکانی مەدەنی هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراویان بۆ چالاکییەکانی لەو بوارانەی سەرەوەدا گەڕاندووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە