پەنابەرێکی خەڵکی کرماشان لە شاری لەندەن کوژرا

هەنگاو: لاویکی خەڵکی پارێزگای کرماشان لە پێتەختی بریتانیا کوژرا.

٣ سەرماوەز ٢٧١٩، ٢٢:٥٧

 

هەنگاو: لاویکی خەڵکی پارێزگای کرماشان لە پێتەختی بریتانیا کوژرا.

 بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممەن ٢ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) پەنابەرێکی خەڵکی ئیسلام ئاوا سەربە پارێزگای کرماشان، لە پارتییەکی شەوانە لە شاری لەندەن بە چەقۆ کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ناسنامەی ئەو لاوە تەمەن ٢٧ ساڵەی “مێهران حەیدەری” کوری محەمەد و خەڵکی ئاوایی شیانی ئیسلاماوا (شاباد) ڕاگەیاند.

سایتی “مێترۆ” لە بریتانیا لە هەواڵکێدا بڵاوی کردووەتە، ئەو پیاوە لە کۆبوونەوەیەکی شەوانە بە چەقۆ کوژراوە و شەش کەس لەو پەیوەندیەدا دەستبەسەر کراون.

 ئەو لاوە ٢٧ ساڵە ماوەی ٢٠ ساڵە لە وڵاتی بریتانیا پەنابەر بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە