پەنابەرێکی کورد لە ئاڵمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: پەنابەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە وڵاتی ئەڵمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٢ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٢:٤٩

 

هەنگاو: پەنابەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە وڵاتی ئەڵمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕؤژی یەک شەممە (٢١ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٠ی فێبوریەی ٢٠١٩)، پەنابەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ”فارۆق قەیسەری“ تەمەن ٣١ ساڵ و کوڕێ سەید عەلی لە یەکێک لە شارەکانی ویلایەتی بایرنی ئەڵمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئازاد زەندی هاوڕێی فارۆق لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە فارۆق ١٥ مانگ پش هاتووەتە ئاڵمان و بە هۆی خەمۆکییەوە لە ئەو بینایەی کە تێیدا نیشتەجێ بووە، خۆی هەڵواسیوە.

فارۆق قەیسەری بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و ئەوەی کە گیانی لە مەترسی بووە، ١٥ مانگ پێش ڕووی لە وڵاتی ئاڵمان کردبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە