پەناخوازێکی خەڵکی سەردەشت مەترسی دیپۆرتکرانەوەی لەسەرە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت کە چوار ساڵ پێش لەگەڵ خێزانەکەی وەکوو پەناخواز ڕوویان لە وڵاتی ئاڵمان کردبوو، داوای پەنابەرییەکەی ڕەد کراوەتەوە و .

١٣ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٣:٠٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت کە چوار ساڵ پێش لەگەڵ خێزانەکەی وەکوو پەناخواز ڕوویان لە وڵاتی ئاڵمان کردبوو، داوای پەنابەرییەکەی ڕەد کراوەتەوە و مەترسی دیپۆرتکرانەوە بۆ ئێرانی لە سەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”خەبات عەزیزپووڕ“ کە چوار ساڵ پێش لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویان لە وڵاتی ئاڵمان کردبوو، داوای پەنابەرییەکەی لەلایەن ئیدارەی پەنابەریی ئاڵمانەوە ڕەد کراوەتەوە و پۆلیسی ئەو وڵاتە پێی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر تا مانگێکی دیکە خاکی ئاڵمان بەجێ نەهێڵیت، ئەوا دیپۆرتی ئێران دەکرێیتەوە.

خەبات عەزیزپووڕ لایەنگری حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) بووە و باوکی سێ منداڵە کە یەکێکیان لە ئاڵمان لە دایکبووە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین چالاکی سیاسی کورد لەلایەن وڵاتانی ئەورووپایی بۆ ئێران دیپۆرت کراونەتەوە کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە و چەند کەسیان چارەنووسیان نادیارە.

هەر بۆیە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو هەوڵەی حکومەتی ئاڵمان مەحکووم دەکات و داوا لە هەموو چالاکان و ناوەندەکانی ماف مرۆڤ دەکات کە هەموو هەوڵی خۆیان لەمەڕ ڕێگری کردن لە دیپۆرت کردنەوەی ناوبراو بخەنە گڕ.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە