پەناخوازێکی سیاسی لە وڵاتی سویس دەستبەسەر کراوە و ئەگەری دیپۆرت کرانی بۆ ئێران لە ئارادایە

هەنگاو: پەناخوازێکی سیاسیی کورد لە وڵاتی سویس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەر کراوە و ئەگەری زۆرە ڕادەستی ئێران بکرێتەوە.

٥ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٤:٤٢

 

هەنگاو: پەناخوازێکی سیاسیی کورد لە وڵاتی سویس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەر کراوە و ئەگەری زۆرە ڕادەستی ئێران بکرێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢١ی ژانویەی ٢٠٢١)، پەناخوازێکی سیاسیی کورد بە ناوی "ساڵح نێعمانی" لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی سویس دەستبەسەر کراوە و بە مەبەستی دیپۆرتی کرانەوەی بۆ ئێڕان، گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ساڵح نێعمانی خەڵکی پیرانشارە و شەش ساڵ لەمەوبەر بە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان ئێرانی بەجێ هێشتووە و وەک پەناخواز ڕووی لە وڵاتی سویس کردووە.

ساڵح نێعمانی ئەندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان(حدک)ـە و لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا، دوو جار داواکاریی پەناخوازییەکەی ڕەت کراوەتەوە و بە گوێرەی یاسای پەنابەریی سویس دەبێ بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێیەوە هاتووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە ئەگەری دیپۆرت کرانەوەی ناوبراو بۆ ئێران دەردەبڕێ و داوا لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات کە هەموو هەوڵی خۆیان بۆ ڕێگری کردن لە دیپۆرت کرانەوەی ئەم چالاکە سیاسییە، بخەنە گەڕ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە