چارەنووسی ئەفشار فەتحی پاش یەک حەفتە دەستبەسەر کران ناڕوونە

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەفتە لە دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی دانشیووی سنە، چارەنووسی نادیارە و نازانرێت کە لە کوێ ڕاگیراوە.

٢٦ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٠:٢٨

 

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەفتە لە دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی دانشیووی سنە، چارەنووسی نادیارە و نازانرێت کە لە کوێ ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەفشار فەتحی چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە حەفتەی ڕابردوو دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی فەتحی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، ڕۆژی ڕابردووش باوکی ئەفشار سەردانی ئیدارەی ئیتلاءاتی کردووە، بەڵام ئەو ناوەندە ئەمنییە هیچ وڵامێکیان پێ نەداوەتەوە و هێشتا چارەنووسی نادیارە و نازانرێت کە لە کوێ ڕاگیراوە.

ئەفشار فەتحی ڕۆژی دووشەممە (٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ١١ی مارسی ٢٠١٩)، بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرابوو، بەڵام لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ ئۆتۆمبیلەکەی ڕاگیرابوو و دیسان دەستبەسەر و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە