درێژەی دەستبەسەر کردنی چالاکانی کورد لە سنە

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی چالاکانی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە، دوو چالاکی دیکە دەستبەسەر کران.

٢٠ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢١:٠٧

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی چالاکانی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە، دوو چالاکی دیکە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مۆرڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە (٢٠ی رەشەمەی ٢٧١٨/ ١١ی مارس ٢٠١٩) ئەفشار فەتحی چالاکی مەنەدی شاری سنە و دانیشتووی تەنگیسەر دوای  بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی فەتحی وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بۆ هەنگاو ڕایگەیاند کە، ئەفشار لە بەیانیەوە بانگهێشتی ئیتلاعات کراوە و تا ئێستا ئازاد نەکراوە و هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی هەینی (١٨ی رەشەمە/٨ی مارس) ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، زارا محەمەدی، چالاکی مەدەنی دانیشتووی ئەو شارەیان بانگ کردووە و بۆ ماوەی ٧ کاتژمێر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجام داوە.

سەرچاوەیەک لەمبارەوە بە هەنگاوی راگەیاند کە زارا ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراوە بەڵام نەرۆشتووە و رۆژی هەینی دوای هەرەشە کردن ناچاریان کردووە سەردانی ئەو ناوەندە ئەمنییە بکات، ناوبراو کاتژمێری چواری هەمان رۆژ ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە