چارەنووسی ئەنوەر عەرەب نادیارە

هەنگاو: دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی شاعیر و نووسەری بۆکانی، چارەنووسی نادیارە و نازانرێ کە لەکوێ ڕاگیراوە.

١٦ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٢٠:٠٤

 

هەنگاو: دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی شاعیر و نووسەری بۆکانی، چارەنووسی نادیارە و نازانرێ کە لەکوێ ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، سەرەڕای تێۆەڕبوونی ٥ ڕۆژ لە دەستبەسەر بوونی ئەنوەر عەرەب، شاعیر و نووسەری خەڵکی بۆکان، چارەنووسی نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوونی لەدۆخی ناوبراو و زانینی شوێنی ڕاگیرانەکی بێ ئاکام ماوەتەوە.

ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ڕۆژی سێشەممە (١٢ پووشپەڕی ٢٧١٨/ ٣ ژوئیەی ٢٠١٨) هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی “ئەنوەر عەرەب” و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە بە بێ هیچ  جۆرە ئاگادار کردنەوەیەک چوونەتە نێو ماڵی ناوبراو و دوای دەستبەسەر کردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.

ئەنوە عەرەب گەنجیکی ٣٣ ساڵانە و هاوکات ئەندامێکی چالاکی ئەنجوومەنی ئەدەبی شاری بۆکان بووە و بەرهەمێکیشی چاپ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە