١١ چالاکی مەزهەبی کورد حوکمی سێدارە و بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: مەحیەدین تازەوارد چالاکی ەمزهەبی خەڵکی شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا و ١٠ چالاکی دیکەش کە یەکێکیان تەمەنی ٧٠

١٣ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٨:٥٣


هەنگاو: مەحیەدین تازەوارد چالاکی ەمزهەبی خەڵکی شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا و ١٠ چالاکی دیکەش کە یەکێکیان تەمەنی ٧٠ ساڵە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دانیشتنی دادگای حەوت چالاکی مەزهەبی کورد لەلقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو بەڕێوە چوو و مەحیەدین تازە وارد خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی ”موحاربە“ حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.

هەروەها ١٠ چالاکی دیکەش سەرجەم حوکمی ٣٧ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە و ئەو حوکمە ڕۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢ی ژوئیەی ٢٠٢٠) بە فەرمیی پێیان ڕاگەیەندراوە.


ئەو حوکمانە بە شێوەوەی خوارەوەیە؛
١_ مەحیەدین تازەوارد کوڕی یووسف و خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی موحاربە حوکمی سێدارە.
٢_ عەبدوسەلام مەردان کوڕی محەمەد و خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە گرووپە توندئاژۆ مەزهەبییەکان“ حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران.
٣_ عەلی ڕەزا فەتاح مورادی کوڕی سدیق و خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە گرووپە توندئاژۆ مەزهەبییەکان“ حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران.
٤_ مەلا ڕەحمەت نسووحی خەڵکی مەهاباد بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە گرووپە توندئاژۆ مەزهەبییەکان“ حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران.
٥_ حیسام محەمەدی خواجلو کوڕی حەسەن و خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی نیزام“ حوکمی یەک ساڵ بەندکران.
٦_ نیزام نادری کوڕی ڕەحمان و خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی نیزام“ حوکمی یەک ساڵ بەندکران.
٧_ جەلال روستەمی نەورووزلوو کوڕی ئەبووبەکر و خەڵکی مەهاباد بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی نیزام“ حوکمی یەک ساڵ بەندکران.
٨_ مەلا عەبدووڵڵا مەعرووفی تەمەن ٧٠ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی نیزام“ حوکمی یەک ساڵ بەندکران.
٩_ ئەحمەد ئیلاهی خەڵکی مەهاباد، بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی نیزام“ حوکمی یەک ساڵ بەندکران.
١٠_ خالید غەفاری خەڵکی سەردەشت، بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی نیزام“ حوکمی یەک ساڵ بەندکران.
١١_ شێرزاد (نازناو نادیار) خەڵکی مەهاباد، بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی نیزام“ حوکمی یەک ساڵ بەندکران.

ئەو ١١ هاووڵاتییە کوردە پاییز و زستانی ٢٧١٨ (٢٠١٨) لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە. ئێستا تەنیا مەحیەدین تازەوارد لە بەندیخانە ڕاگیراوە و شەش کەسی دیکە بەهاری ئەمساڵ چوونەتە مرەخەسی و بە شێوەکی کاتی ئازادن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە