چالاکێکی مەدەنی لە ئورمیە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ئورمیەوە دەستبەسەر کرا.

١٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٣:١٨

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ئورمیەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (١٣ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٣ی ژانویەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە چالاکێکی مەدەنییان بە ناوی ”سوهراب ڕەخشا“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

سوهراب ڕەخشا یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی خەڵکی شنۆیە کە لە ئورمیە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێرانی دەستبەسەر کراوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە