چالاکێکی مەزهەبیی کورد لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

چالاکێکی مەزهەبیی کورد لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

٢٨ خەرمانان ٢٧١٨، ١٥:٣١

 

هەنگاو: چالاکێکی مەزهەبیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٢٧ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٨ی سێپتامبری ٢٠١٨)، چالاکێکی مەزهەبیی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”عیزەدین لایقی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای ئەوەی دوو ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ناوبراو تێپەڕیوە، چارەنووسی ناوبراو نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکی بێ ئاکام ماوەتەوە.

ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە عیزەدین لایقی ٥ ساڵ پێش بە هۆی چالاکییەکانیەوە لەلایەن بەرپرسانی حیراسەتی زانکۆی ئورمیە هەڕەشەی لێکرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە