چالاکێکی پێڕەوی ئایینی یاری دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی کرماشان کە هاوکات پێڕەوی ئایینی یارییە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

٨ سەرماوەز ٢٧١٩، ٠٩:٤٢

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی کرماشان کە هاوکات پێڕەوی ئایینی یارییە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٠ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان لە گەڕەکی جافراوا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ”خەلیل ئەسەدی بووژانی“ و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە کاتی دەستبەسەر کردنی خەلیل ئەسەدی بووژانی، شووشەی خانووەکەیان شکاندووە و ویڕای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر بەشێک لە کەل و پەلە تایبەتییەکانی ناوبراودا گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بە هەنگاو گەیشتووە، تەنیا لە ماوەی حەفتەی یەکەمی خۆپێشاندانەکانی پارێزگای کرماشان، ١٢٣٠ کەس دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە