چالاکێکی ژینگەپارێز لە شنۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.

١٣ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٧:٢٣

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٣ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، ”ڕەشید ناسرزادە“، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شنۆ کە هاوکات ئەندامی گرووپی پێشڕەوی ئەو شارەیە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەشید ناسرزادە لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان و لە جاددەی پیرانشار بۆ شنۆ دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای تێپەڕینی ٢٤ کاتژمێر لە دەستبەسەر کرانی ناوبراو و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، چارەنووسی ئەو چالاکە مەدەنییە ناڕوونە و نازانرێت کە لە کوێ ڕاگیراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە