چالاکێکی کرێکاری لە کرماشان حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری کرماشان بە تۆمەتی هاندانی فەرمانبەرانی ئیدارەی شارەوانی بە مەبەستی مانگرتن، لەلایەن دەزگای دادوەری

١٦ خەرمانان ٢٧١٩، ١٣:٤٢

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری کرماشان بە تۆمەتی هاندانی فەرمانبەرانی ئیدارەی شارەوانی  بە مەبەستی مانگرتن، لەلایەن دەزگای دادوەری حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەوآڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧١٩(٥ی سێپتامبری ٢٠١٩)، دادگای شۆرشی کرماشان حوکمی٣ مانگ بەندکرانی بەسەر “ئەمین سیبەر” دا سەپاند.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی تێکدانی بیروڕای گشتی لە ڕێگای هاندانی فەرمانبەرانی ئیدارەی شارەوانی کرماشان بە مەبەستی مانگرتن بەسەر ئەمین دا سەپێندراوە.

ئەمین سیبەر ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕێبەندانی دوو ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کرماشان دەستبەسر و دوای سێ هەفتە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە