چالاکێکی کرێکاری کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سنە کە سەرەتای مانگی مەی دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

١٢ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٤:٢٨

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سنە کە سەرەتای مانگی مەی دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕۆژی یەکشەممە (١١ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ٢ی ژوئەنی ٢٠١٩)، ئیسحاق ڕووحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە دوای ٣٢ ڕۆژ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە کرێکارییە بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کراوە.

ئیسحاق ڕووحی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (١١ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ١ی مەی ٢٠١٩)، لە گەڕەکی نایسەری سنە و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە