چاوپێکەوتنی بنەماڵەی زارا محەمەدی لەگەڵ ناوبراو

هەنگاو: بنەماڵەی زارا محەمەدی چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سنە سەرئەنجام توانییان لگەل ناوبراو چاوپێکەوتنیان هەبێت.

٩ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢٣:٤٨

 

هەنگاو: بنەماڵەی زارا محەمەدی چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سنە سەرئەنجام توانییان لگەل ناوبراو چاوپێکەوتنیان هەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٩ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ٣٠ی مەی ٢٠١٩)، بنەماڵەی زارا محەمەدی، چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سنە، پاش ٨ ڕۆژ دواجار توانیویانە لەگەڵ ڕۆڵەکەیان دیدار و چاوپێکەوتنیان هەبێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی محەمەدی وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، بنەماڵەی زارا لە چاوپێکەوتنێکی ٣٠ خولەکی دا لە دۆخی جەستەیی و تەندروستی ڕۆڵەکەیان دڵنیا بوونەتەوە و پێیان ڕاگەیەندراوە کە بە زوویی ئازاد دەبێت.

زەهرا محەمەدی، ڕۆژی پێنج شەممە (٢ی جۆزەردان/ ٢٣ی مەی) دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا. هاوکات دوو ئەندامی دیکەی ڕێکخراوی نۆژین بە ناوەکانی ڕێبوار منبەری و ئیدریس منبەری دەستبەسەر کرابوون کە دوای چوار ڕۆژ ئازاد کران.

زارا محەمەدی تەمەن ٢٨ ساڵ و لەدایکبوونی گوندی سەراوڵەی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنەیە و بڕوانامەی کارناسی باڵای ژئۆپۆلۆتیکی لە زانلۆی بیرجەند وەرگرتووە.

ئەو چالاکە مەدەنییە ماوەی ١٠ ساڵە کە لە گوندەکانی دەورووبەری سنە و ناو شاری سنە وانەی کوردی دەڵێتەوە و ٦ ساڵ پێش یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی وەژین بووە و دواتر بە کۆی دەنگی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەو ڕێکخراوە وەکوو سەرۆکی ڕێکخراو هەڵبژێردراوە.

ئەنجومەنی نۆژین یەکێک لە ئەنجومەنە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکانی پارێزگای سنەیە کە لە چەند شاری ئەو پارێزگایە وەکوو سنە، کامیاران، دێولان، سەقز و بانە لقی هەیە و چالاکی دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە