چل ڕۆژە چارەنووسی ئازاد عەباسی، دامەزرێنەری ئەنجومەنی شەیدای سەوزی دێولان ناڕوونە

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئازاد عەباسی، چالاکی مەدەنی و دامەزرێنەی ئەنجومەنی شەیدای سەوزی دێولان، چا

٤ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢٠:١٢

 

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئازاد عەباسی، چالاکی مەدەنی و دامەزرێنەی ئەنجومەنی شەیدای سەوزی دێولان، چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە و هەتا ئێستا یەک جار لەرێگای تەلەفوونەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئازاد عەباسی، چالاکای مەدەنی خەڵکی شارۆچکەی دێولان سەر بە پارێزگای سنە (کوردستان)، چارەنووسی نادیارە و هێشتا دەستبەسەرە.

سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی عەباسی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ئازاد عەباسی تەنیا لە ڕۆژانی سەرەتای دەستبەسەر کرانی جارێک پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە و لەوکاتەوە چارەنووسی نادیارە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بنەماڵەکی پەرۆشی چارەنووسی بن.

هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری دێولان ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٤ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێرشان  کردە سەر ناوەندی فێرکاریی “زانست” و سیروس عەباسی و هاوژینەکەیان بە ناوی فەریدە وەیسی دەسبەسەر کرد.

هەمان ڕۆژ، ئازاد عەباسی کە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی برا و براژنەکەی هەمان ڕۆژ سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولانی کردبوو دەستبەسەر کرا.

ئازاد عەباسی ٤ ساڵ پێش کەمپەینی ڕزگار کردنی “کانی بڵ”ی دامەزراند و یەکێک لەو کەسانە بوو ک بۆ رزگار کردنی ئەو کانییە مانی لەخواردن گرت. ناوبراو هەروەها دامەزرێنەری ئەنجومەنی شەیدای سەوزی دێولانە و بە هۆی چالاکی لە کەناڵی “ژینگەیار” کە تایبەت بوو بە پرسی پشتیوانی لە ئەسبی کۆڵبەران و سەگی سەر شەقامەکان، ٣ ساڵ پێش خەڵاتی “ورچی قاوەیی” لە مەعسوومە ءیبتکار، وەزیری بێهداشت و دەرمانی ئێران وەرگرت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە