چوار هاووڵاتی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

هەنگاو: چوار هاووڵاتی لە شارەکانی سەردەشت، سنە، قوتوور و کرماشان بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

١٤ سەرماوەز ٢٧١٩، ٠٩:١٨

 

هەنگاو: چوار هاووڵاتی لە شارەکانی سەردەشت، سنە،  قوتوور و کرماشان بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٤ی دێسامبری ٢٠١٩)، لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی گوندی تەوارمەلای شاری سنە بە ناوی ”بەختیار مەلایی“ بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هاوکات، لاویکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی بەخشی قوتوور سەر بە شاری خۆی لە پارێزگای ئورمیە بە ناوی ”سەفەر محەمەدی“ هەر بەو هۆکارە لە ڕێگای چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەمنا ڕۆژ لاوێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”داوود زاهری“ نە هۆکارێکی نادیار لە ڕێگای خواردنی حەب خۆی کوشتووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەز (٢ی دێسامبر) هاوڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”ئەمیر محەمەدی“ کە ئەندامی ئەرتەشی ئێرانیش بوو، بە هۆی هەژاری و تەنگدەستی بە چەکەکەی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە