ڕامین حوسێن پەناهی: مەترسی جێبەجێ کردنی حوکمەکەم لەئارادایە

هەنگاو: ڕامین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسی کورد کە چەند ڕۆژ پێش بە شێوەیەکی نهێنی بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج گوازرابوویەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە

٢٧ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٠:٣٣

 

هەنگاو: ڕامین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسی کورد کە چەند ڕۆژ پێش بە شێوەیەکی نهێنی بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج گوازرابوویەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەل بنەماڵەکەی باسی لەوە کردووە کە ئەگەری جێبەجێ کردنی حوکمەکەی لە ڕۆژانی داهاتوودا ، لەئارادایە.

بە پێی هەواڵێک کە لاپەڕەی فەیسبووکی ” کەمپەینی ڕزگار کردنی ڕامین حوسێن پەناهی“ بڵاوی کردووەتەوە: ”ڕامین حوسێن پەناهی لە ڕێگای تەلەفوونەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەی کردووە و ڕایگەیاندووە کە منیان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەم گواستووەتەوە بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج و پێمیان ڕاگەیاندووە کە حوکمەکەت بە زوویی جێبەجی دەکرێت.

بەرپرسانی بەندیخانەی سنە شەوی (٢٢ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١١ی آگوستی ٢٠١٨)، ڕامین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارەیان بە شێوەیەکی نهێنی بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج گواستەوە.

لەلایەکی دیکەوە، شەوی ڕابردوو ئەمجەد حوسێن پەناهی، برای ڕامین لەو بارەوە ڕایگەیاند کە ” بڕیار وایە کە دوازدە بەندکراو کە حوکمی سێدارەیان هەیە بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بگوازرێنەوە کە هەتا ئێستا ڕامین و سێ کەسی دیکە گوازراونەتەوە و ئەگەری زۆرە هەتا سبەی ئێوارە ئەوانی دیکەش بگوازرێنەوە و لەو حاڵەدا ئەگەری زۆری هەیە کە حەفتەی داهاتوو ئەو ١٢ کەسە لە سێدارە بدرێن.

پێشتر هەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندبوو دەزگایی قەزایی ئێران بە بەرپرسانی بەندیخانەی سنەی ڕاگەیاندووە کە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی رامین  بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بە مەبەستی جێبەجێ کرندی حوکمی سێدارەکەی بکەن.

ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی دووی پووشپەڕێ ٢٧١٧ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لە ڕێکەوتی (٥ی ڕیبەندانی ٢٧١٧ / ٢٥ی ژانویەی ٢٠١٨) لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی  بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیو ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لەحاڵێکدا سەپێندراوە ڕگەیندراوە کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەتایبەت بەشداری لە شەڕێ چەکدارانە ڕەد کردووەتەوە و پاریزەری ناوبراویش ئەو حوکمەی چاوەڕوان نەکرا و نا دادپەروەرانە ناو بردووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە