ئەگەری لەسێدارەدانی ڕامین حوسێن پەناهی لەگەڵ گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شار

هەنگاو: بەرپرسانی دەزگای دادوەریی ئێران بەنیازن کە ڕامین حوسێن پەناهی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارە، بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بگوازنەوە.

٢٩ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٠١:٥١

 

هەنگاو: بەرپرسانی دەزگای دادوەریی ئێران بەنیازن کە ڕامین حوسێن پەناهی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارە، بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بگوازنەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“ و بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەزگای دادوەریی ئێران بە بەرپرسانی بەندیخانەی سنەی ڕاگەیاندووە کە بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەی ڕامین حوسێن پەناهی، ئامادەکاری گواستنەوەی ناوبراو بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بکەن.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە لە بەندیخانەی سنە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە دەزگای دادوەریی وتوویە کە دەبێ لەمانگی گەلاوێژ ڕامین بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بگوازرێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتیشی کە حکومەت لە ترسی کاردانەوەی خەڵکی شاری سنە دەیهەوێ ڕامین حوسێن پەناهی لە بەندیخانەی کەرەج لەسێدارە بدات.

ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی دووی پووشپەڕێ ٢٧١٧ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لە ڕێکەوتی (٥ی ڕیبەندانی ٢٧١٧ / ٢٥ی ژانویەی ٢٠١٨) لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی  بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیو ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لەحاڵێکدا سەپێندراوە ڕگەیندراوە کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەتایبەت بەشداری لە شەڕێ چەکدارانە ڕەد کردووەتەوە و پاریزەری انوبراویش ئەم حوکمەی چاوەڕوان نەکرا و نا دادپەروەرانە ناو بردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە