ڕاپۆرتی شیکاری هەنگاو لە سەر ئەشکەنجە کردنی دەستبەسەر کراوانی شاری سنە

هەنگاو: بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بگەیشتووە و هەروەها ئەو وتوێژانەی لەگەڵ چەند دەس

١٣ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٢:٣٩

 

هەنگاو: بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بگەیشتووە و هەروەها ئەو وتوێژانەی لەگەڵ چەند دەستبەسەکرا کە ڕۆژانی ٢٥ تا ٢٩ مانگی ڕابردوو لە شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرابوون ئەنجام دراوەە، ئەو کەسانە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە شێوەی سیتماتیک ئەشکەنجە کراون و بۆ شوێنی نادیار گوازرابوونەوە.

رێژەی دەستبەسەرکراوان بە ڕادەیک زۆر بووە کە هیچ جیاکاریەکی لە نێوان کەسانی بەساڵاچوو و منداڵانی  تەمەن ژێر ١٨ ساڵ نەکراوە و هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوەکان بە شێوەی بە کۆمەڵ بۆ دەستبەسەرگەکان گوازراونەتەوە.

لێکۆلەرەکان و هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی دڕندانە لەگەڵ دەستبەسەرکراوەکان هەڵسوکەوتیان کردووە و یەکێک لە دەستبەسەرکراوان لە وتووێژ لەگەڵ هەنگاو بەم شێوەیە باسی لە بارودۆخی دەستبەسەرگە کردووە :”ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەر بە لێدان و بێرێزی ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرام، لە ماوەی چەند رۆژی یەکەمدا لەگەڵ کەسانی دیکە بە بێ هیچ خواردنێک بەسەرمان برد، تەنیا دەمانتوانی لە شێرێکی ئاوی گەرم، ئاو بخۆینەوە، پێم وایە ڕۆژی چوارەم بوو کە چاوی بەستراو رەوانەی ژورێکی سارد کرام، هەر کە برامە ژورەکە بە کابلی کارەبا و لەقە درامە بەر لێدان، دواتر یەکێک لەوان پرسی ئەندامی چ گروپێکی؟ ئەو فیلمانەی نێو موبایلەکەت بۆ کێ بەرێ دەکرد؟ منیش وتم بۆ خۆم گرتوومە و نەمویستووە بۆ کەس یا لایەنێکی بنێرم،  هەر لەو کاتەدا سەتڵێک ئاوی ساردیان بەسەرمدا کرد، دیسان هەمان پرسیاریان لێم کرد، بەڵام من هیچ وڵامێکم نەبوو بۆیان، هەموو گیانم وشک هەڵهاتبوو و کە دیسان بە شۆکێری کارەبایی لێیان دام.”

ئەو کەسە کە ناسنامەی لە هەنگاو پارێزراوە، دەڵێت: ئەشکەنجەکان بەشێوەی گشتی بووە و  هەموونانیان رووت دەکردەوەو قامچیال لێ دەداین و بە هەڵکردنی پرۆژێکتۆریک نەیاندەهێشت دەستبەسەرکراوان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بنوون.

ناوبراو کە بۆ ماوەی ٢٩ ڕۆژ لە شوێنێکی نادیار کە دەڵێن دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بووە، ڕاگیرابوو و لەژێر چەندین ئەشکەنجەی جۆراوجۆر بووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە گوازراوەتەوە هەرەشەی لێ کراوە کە نابێت لەگەڵ هیچکام لە بەندکراوەکان، پەیوەندی بگرێت و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە بە هۆی ڕێژەی زۆری دەستبەسەرکراوان، هێزە ئەمنیەکان بە هیچ شێوەیەک جیاکاریان بۆ منداڵانی ژێر ١٨ ساڵ نەکردووە و لەگەڵ بەندکراوانی دیکە ڕایان گرتوون، لە نێو ئەو ڕێژەیە، تا ئێستا توانیومانە ناسنامەی ٨ کەس یەکێک لەوان سینا محەمەدیان لە تەمەنی ١٦ ساڵە روون بکەینەوە.سینا ڕایگەیاندووەکە لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا بە دڕندەیی لە ژێر ئەشکەنجەدا بووە قامچی و کابلی لێ دراوە.

شیاوی ئاماژە پێکردنە کە بە پێی یاساکانی کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان کە حکومەتی ئێرانیش پەسەندی کردووە و بە پێی ماددەی ٩ی یاسای مەدەنی لە یاساکانی ئێران، دەستبەسەر کردنی پێش لە دادگایی کردن دەبێ وەکوو ئاخرین هەنگاو و ئەگەر زپر پێویست بوو بەکار ببرێت.

بە پێی بەدواداچوونەکانی هەنگاو کە تا ئێستا کۆتایی نەهاتووە، دەزگای دادوەری لە کوردستان بە بێ لەبەرچاوگرتنی یاسایی ئایینی دادرەسی کەیفەری بۆ نموونە سەلاحیەتی زاتی و خۆجێی، بە هۆی زۆر بوونی دەستبەسەرکراوان پەروەندەکانیان بە شێوەی بە کۆمەڵ بەڕێ کراون.

ئەو کارە نایاسییە بەرانبەر ئەو منداڵە ژێر ١٨ ساڵانانەوە و بە لەبەرچاوگرتنی دادرەسی تایبەتی منداڵان و مێرمنداڵان ئەنجام دراوە.

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی هەنگاو تا ئیستا ناسنامەی ٣٧ کەس لە دەستبەسەرکراوان بە شێوەی سەلمێندراو  روون بووەتەو کە چەند کەسیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەرچارەنووسی ئەوانی دیکە لەبەردەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە