ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان (خەرمانانی ٢٧٢٠)

ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان (خەرمانانی ٢٧٢٠)

11:21 - 22 September 2020

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ۹۶ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی خرمانانی ٢٧٢٠ ، لانیکەم ٩٦ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

کۆڵبەران ( ٣٠ حاڵەت)
لەماوەی مانگی ڕابردوودا ٣٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٦ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و هەر ٦ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

 هەروەها ٢٤ کۆڵبەر بریندار بوون کە ١٩ حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆ بووە.


سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (٥ حاڵەت)
لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لاینکەم ٣ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی برووجێرد، ئیسفەهان و ئورمیە لەسێدارە دراون کە دوو کەسیان بە هۆی قەتڵ و کەسێکیان بە هۆی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپابوو.
لەو ماوەیەدا دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە و تەورێز بەهۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکیەیوە گیانیان لە دەست داوە.


کوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین (٧ حاڵەت)
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، ٢ هاووڵاتیی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و هاووڵاتییەکیش کوژراوە.

هەروەها، دوو هاووڵاتیی مەدەنی لە سنوورەکانی شنۆ و پیرانشار بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوون.


دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٣٢ حاڵەت)
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٣٢ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون کە پێنج کەسیان ژن بوون.

هەروەها، هاووڵاتییەکی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی حوکەمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

کرێکاری (١٢ حاڵەت)
لەو ماوەیەدا لانیکەم ١٢ کرێکاری خەڵکی شارەکانی دێولان، سنە، شنۆ، سەوڵاوا، مەریوان، ئیلام، نەوسود، کرماشان، دەڕەشار و سەقز لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.