ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی خەڵکی بانە بە تۆمەتی سیخوڕی

هەنگاو: سێ هاووڵاتی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ڕەحیم محەممەدی، حەکیم محەممەدی و نەوید شەریف پوور کە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسل

٣١ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٠٩:٠١


هەنگاو: سێشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢

هەنگاو: سێ هاووڵاتی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ڕەحیم محەممەدی، حەکیم محەممەدی و نەوید شەریف پوور کە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی دۆسیەکەیان لە دادگا، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری سنە ئازاد کران.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، هەر یەک لە ڕەحیم محەممەدی و حەکیم محەممەدی خەڵکی گوندی چۆمان و نەوید شەریف پوور خەڵکی گوندی شوێ ڕۆژی شەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە دەستبەسەر کران و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازرانەوە.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەم سێ هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە هاوکاری و سیخوڕی بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان تۆمەتبار کراون.

هەواڵی دەستبەسەرکرانی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە هەتا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە بڵاو دەکاتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە