ژمارەی دەستبەسەر کراوانی نەورۆزی بانه بەرز بوویەوە

هەنگاو: بە ئاشکرابوونی ناسنامەی یەکێکی دیکە لە گیراوانی نەورۆزی بانە ژمارەی دەستبەسەر کراوان گەیشتە پێن

١٠ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٢٢:٤٣

 

هەنگاو: بە ئاشکرابوونی ناسنامەی یەکێکی دیکە لە گیراوانی نەورۆزی بانە  ژمارەی دەستبەسەر کراوان گەیشتە پێنج کەس و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوەکانیش بەهێزە.

بەگوێڕەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (٢٥ی مارسی ٢٠٢١) هاوکات لەگەڵ هەڵکوتانە سەر گوندی “یاکوباوا” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بانەوە، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵی دیکەش بە ناوی “جەلیل خودایی” خودایی دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بانە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم زانیاریانە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەگەری ئەوەی کە ژمارەی دەستبەسەر کراوەکان زیاتر بێت لە ئارادایە.

ناسنامەی پێنج کەس لە دەستبەسەر کراوانی بانە کە هەتا ئێستا بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ هاوژین قادری ٣٠ ساڵە

٢_ پەرویز قادری ٢٦ ساڵە

٣_ ڕێبوار قادری ٣٤ ساڵە

٤_ بێهرووز قادری ٣٠ ساڵە

۵ـ جەلیل خودایی ٢٤ ساڵە

 

ئەم پێنج کەسە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و سەرباری بەدواداچوونی بەردومی بنەماڵەکانیان، هیچ هەواڵێک لە سەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەر دەست دا نییە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سنە، مەریوان و شنۆ هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا یەک کەسیان ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە