ناسنامەی چوار کەس لە گیراوانی بانە ئاشکرا بوو
هەنگاو: دوای شارەکانی سنە، مەریوان و شنۆ، لانیکەم جوار کەس لە شاری بانە بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت ب
هەنگاو: دوای شارەکانی سنە، مەریوان و شنۆ، لانیکەم جوار کەس لە شاری بانە بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی خاکەلیوەی ٢٧٢١ (٢٥ی مارسی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “یاکوباوا” و لانیکەم چوار کەسیان دەستبەسەر کردووە.
ناسنامەی تەواوی ئەو چوار کەسە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ هاوژین قادری ٣٠ ساڵە
٢_ پەرویز قادری ٢٦ ساڵە
٣_ ڕێبوار قادری ٣٤ ساڵە
٤_ بێهرووز قادری ٣٠ ساڵە
هەنگاو ڕۆژی ڕابردوو بە بڵاو کردنەوەی ناسنامەی دوو کەس لەم دەستبەسەر کراوانە ڕایگەیاندبوو کە، ئەم کەسانە بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە نەورۆز لەو گوندە دەستبەسەر کراون و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سنە، مەریوان و شنۆ هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا یەک کەسیان ئازاد کراوە.