ژمارەی گیان بەختکردوانی کرماشان گەیشتە ١٥ کەس

هەنگاو: دوای سێ ڕۆژ لە دەستپێکردنی خۆپێشاندانی خەڵکی کرماشان، ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو شارە درێژەی هەیە و لانیکەم ١٥ خۆپێشاندەر بە تەقە

٢٧ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٦:٤٦

 

هەنگاو: دوای سێ ڕۆژ لە دەستپێکردنی خۆپێشاندانی خەڵکی کرماشان، ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو شارە درێژەی هەیە و لانیکەم ١٥ خۆپێشاندەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ی ئەم حەفتەیە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چەندین شوێنی شاری کرماشان تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە و لانیکەم ١٥ کەس گیانیان لە دەست داوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری کرماشان ڕایانگەیاندووە کە لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوا ٥ کەس، لە گەڕەکی جافرئاوا ٤ کەس و لە شەقامی خومەینی ٦ کەس بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.

هەتا ئیستا ناسنامەی سێ کەس لە گیان بەختکردووەکان بە ناوەکانی ”نادر بەیرانوەند“تەمەن ٢٢ ساڵ  لە گەڕەکی جافرئاوا و ”محەمەد میرزایی“ تەمەن ٢٢ ساڵ لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوا و "مزەفەر زەهیری" بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

دەوترێت کە دوو کەس لە گیانبەختکردوانی گەڕەکی دەوڵەتئاوا برا بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەو گیانبەختکردوانە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ”ئیمام ڕەزا“ و ”تاڵەقامی“ گوازراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە