ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا سەر بە پارێزگای کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٩ خەرمانان ٢٧١٨، ٠٩:٥٥

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا سەر بە پارێزگای کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٨ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٩ی سێپتامبری ٢٠١٨)، ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی ”ناوتەنگی خان مەنسووری“ سەر بە شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا و دانیشتووی پارێزگای خوزێستان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناسنامەی ئەو ژنە تەمەن ٣٠ ساڵە ”موژدە عەزیمی“ ڕاگەیندراوە کە لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موژدە بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە