ژنێکی سەردەشتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: ژنێکی گەنجی خەڵکی سەردەشت بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٣ خەرمانان ٢٧١٨، ١٩:٤٣

 

هەنگاو: ژنێکی گەنجی خەڵکی سەردەشت بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١٣ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٤ی سێپتامبری ٢٠١٨)، ژنێکی گەنجی خەڵکی سەردەشت بە هۆی کێشەی خێزانییەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لەئاکامدا گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو ژنە لاوەی ”شەونم ڕەسووڵی“ کچی سابیر ڕاگەیاندووە.

شەونم لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو و بە ئەژمارکردنی ئەم حاڵەتەوە، لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا ٦ ژنی خەڵکی سەردەشت کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە