ژنێکی گەنج لە مەریوان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

هەنگاو: ژنیکی گەنجی مەریوانی کە ماویەک پێش هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، لە گیانی لەدەست دا.

٢ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٥:٢٥

 

هەنگاو: ژنیکی گەنجی مەریوانی کە ماویەک پێش هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، لە گیانی لەدەست دا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ئەمڕۆ شەممە (٢ی پووشپەر ٢٧١٨/ ٢٣ ژوئەن ٢٠١٨) ژنێکی مەریوانی کە چەند ڕۆژ پێش هەوڵی خۆسوتاندنی دابوو بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە، گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری مەریوان ناسنامەی ئەو ژنەی “حەدیس فەخرزادە” کچی تۆفیق و خەڵکی ئاوایی “بەردەڕش” سەر بەشاری مەریوان ڕاگەیاندووە.

حەدیس خێزاندار و دایکی منداڵێکی بچوک بووە و هەفتەی ڕابردوو بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکووشتنی داوە.

ئەم ژنە بۆ ناوندە دەرمانیەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە، بەڵام پزیشکەکان نەیانتوانیوە یارمەتی بدەن و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە