ژنێکی ئیلامی بە هۆی هەژارییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی ناوچەی مەلەکشاهی ئیلام بە هۆی خەمۆکییەک کە لە هەژاری و بێکارییەوە سەرچاوەی گرتبوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٠ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٨:٢٠

 

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی ناوچەی مەلەکشاهی ئیلام بە هۆی خەمۆکییەک کە لە هەژاری و بێکارییەوە سەرچاوەی گرتبوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (١٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٨ی فێوریەی٢٠١٩)، ژنێکی خەڵکی ناوچەی مەلەکشاهی ئیلام بە نازناوی ” سورەیا بادپەیما“ بە هۆی خەمۆکییەک کە لە ژهەژاری و بێکارییەوە سەرچاوەی گرتبوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو لە ئیلام ڕایگەیاند کە ئەو ژنە تەمەن ٤٠ ساڵانە سەڵت بووە لە ڕێگای خواردنی حەبەوە خۆی کوشتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە چەند ساڵ پێش باوک و دایکی لە دەست داوە و بە تەنیا لە ماڵ ژیاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە