کاسبکارێکی مەریوانی بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە جاددەی مەریوان بۆ سەقز تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کرد و بە سەختی برینداریان کرد.

٤ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٠٠:٥٨

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە جاددەی مەریوان بۆ سەقز تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کرد و بە سەختی برینداریان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێج شەممە (٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە جاددەی مەریوان بۆ سەقز ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و شۆفێڕەکەیان بە سەختی بریندار کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەریوان ناسنامەی ئەو کاسبکارە کوردەی ”ئەرکان کەرەمی“ تەمەن ٢٨ ساڵ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک ئەو ئۆتۆمبێلەیان داوەتە بەر دەستڕیژی گوللە.

ئەو کاسبکارە کوردە بە مەبستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە