کاسبکارێکی نەغەدەیی لە سەردەشت بریندار کرا

هەنگاو: لە کۆتایی هفتەی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بە دەسڕێژی گوللە و شۆفێرەکەیان بە سەختی بریندار کردووە.

٢١ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢١:٤٥

 

هەنگاو: لە کۆتایی هفتەی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بە دەسڕێژی گوللە و شۆفێرەکەیان بە سەختی بریندار کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە (١٦ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٦ی ژوئەنی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی چۆمانی سەردەشت، ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی نەغەدەیان بە بیانووی  هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاخ داوتەوە بەر دەستڕێژی گوللە.

لە ئاکامی ئەو تەقە کردنەدا، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە بە ناوی “سیروان عەزیززادە” خەڵکی خەلیفانی نەغەدە بە سەختی بریندار کراوە.

سیروان عەزیززادە، خێزاندار و باوکی منداڵێکی بچوکە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە