کاسبکارێکی کورد لە باشووری ئێران کوژرا

هەنگاو: کاسبکارێکی کورد لە جادەکانی شاری ئەندیمشک سەر بە پارێزگای خوزستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٦ بەفرانبار ٢٧١٩، ٢١:٠٩

 

هەنگاو: کاسبکارێکی کورد لە جادەکانی شاری ئەندیمشک سەر بە پارێزگای خوزستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٦ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە جاددەی شاری ئەندیمشک سەر بە پارێزگای خوزستان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و شۆڤێرەکەیان کوشتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە لە ئەنجامی دەستڕیژی هێزەکانی ئێران شۆڤێرەکە بە ناوی ”سەعدی سەفایی“ تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درەێژەدا بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە“هێزە ئەمنییەکان لەکاتێکدا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو کاسبکارە کردووە کە هیچ شت و مەکێکی پێ نەبووە.“


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە