کرێکاریکی سەقزی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کارکردن بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

٩ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٠٩:٥٦

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کارکردن بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (٨ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ٢٨ی ئاوریلی ٢٠١٨)،  کرێکارێکی گەنجی خەڵکی سەقز لەکاتی کار کردندا لە بینای “ئافتابی درەخشان”ی بانە دەکەوێتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەقز ناسنامەی ئەم کرێکارەی “سینا مورتەزاپەناه” خەڵکی ئاوایی تیزئاوای ناوچەی زێویەی سەقز ڕاگەیاندووە.

ئەم کرێکارە پێش ئەوەی بگەیەندرێت بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە تا کاتی نوسینی ئەم هەواڵە تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە